ههولێر-اهع
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئهمڕۆ سێشهممه،چهند بریارێكى نوێ دهردهكات كه تایبهته به فهرمانبهران و گهشتیارانهوه.
ژۆرى ئۆپراسیۆنهكان له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا كه پهیامنێرى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئامادهى بوو رایگهیاند:"درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن گشت فەرمانبەرانی حکومەت، بە هەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی، تاوەکو ٢٠ی کانوونی دووەمی 2022، هەر فەرمانبەرێکیش پابەند نەبێت ئەوا بەپێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵ دا دەکرێت.
ئاماژهى بهوهشكرد"ئەنجامدانی پشکنینی كۆڕۆنا لە خاڵه سنورییەکان بۆ هەموو ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، تەنانەت ئەوانەش کە کارتی ڤاکسینیشیان هەیە، جگە لەوانەی که تێستی کۆڕۆنای پێش (48) کاتژمێریان پێ بێت.
سێیەم: لیژنەی باڵا بڕیاری دا کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێنمایی تایبەت لەسەر پرسەدانان دەربکات.
ههروهها گروپی گەشتیاری دەبێت پیش (48) کاتژمێر لە گەشتەکەیان تێستی کۆڕۆنایان کردبێت یان کارتی
ڤاکسینیان هەبێت.
ئاماژهیى بهوهكرد"پێویسته گشت هاووڵاتیان (ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە یان وەرنەگرتووه) له هەموو شوێنه گشتیە داخراوه کانی وەك (فەرمانگه حكومییەکان، مارکێت، ڕێستۆرانت، شوێنه بازرگانییەكان، کۆمپانیاکان و شوینەکانی دیکەی کەرتی تایبەت) پابەندبن بە بەستنى ماسك و مەودای (1،5) یەک مەتر ونیو نێوانیان بپارێزن.
دهبێت له دوای 2022/2/1 هیچ کەسێك ڕێگەی پێ نادرێت سەردانی شوێنه گشتییەكان بكات وەك (فەرمانگە حكومییەکان، مارکێت، ڕێستۆرانت، شوێنه بازرگانییەکان، کۆمپانیاکان و هۆڵی بۆنەكان) بەبێ هەبوونی کارتی ڤاکسین یان ئەنجامدانی تێستی کۆڕۆنا که (48) کاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.
دواتر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەیانێک وردەکاری سەرجەم ئەو بڕیارانە ڕادەگەیێنێت.