ههولێر-اهع
پارتی دیموکراتی کوردستان،ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند، کە شاندی رهوتى سەدر بە بەشداری فراكسیۆنه براوەکان جهختیان له حکومەتی زۆرینە كردهوه، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا پۆستی سەرۆک کۆمار لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆی لەسەر نەکراوە.
مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع) ئامادەیبوو، وتی: "پارتی لەگەڵ شاندی سەدردا کۆبووەوە کە ئێستا سەردانی هەولێر دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند دۆسیهیهكى سیاسى بهتایبهت دۆسیهى پێكهێنانى حكومهت"،وتیشی: "تێڕوانینی سەدرییەکان بۆ حکومەتی داهاتوو ئەوەیە کە دەبێت حکومەتێکی زۆرینە نەتەوەیی بێت کە پارتە براوەکان تێیدا بەشدار بن، لهگهڵ ئۆپۆزسیۆنێكى بەهێز".
جهختیكردهوه"پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەتمەندی و دیدی هەیە و پرۆژەیەکی تایبەت لەگەڵ یەکێتیدا هەیە" و باسى لهوهشكرد"هێشتا گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەگەڵ یەکێتی نەکراوە".
وتیشی: "لێکتێگەیشتنێک هەیە لەگەڵ ئێستا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێش یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکەین"