وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ستگیركرنى ژنێك كه‌ خۆی به‌پزیشكی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ناساندبوو ره‌تكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 4-01-2022, 13:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌ه‌مڕۆ سێشەممە ،ده‌ستگیركرنى ژنێك كه‌ خۆی به‌پزیشكی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ناساندبوو ره‌تكرده‌وه‌.
    دکتۆر سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی ته‌ندروستى بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)ی ڕاگەیاند: "هەواڵێك بڵاوبۆتەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی کچێک کە وەک پزیشکێک خۆى ناساندووه‌ کە زیاتر لە ساڵێکە لەناو نەخۆشخانەکەدا کار دەکات و بووه‌ته‌ هۆى كوشتنى هاوڵاتیه‌ك".
    بەدر داوای لە میدیاکان کرد کە "كه‌ پشت به‌ سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى ببه‌ستن بۆ هه‌واڵه‌كان".