به‌غدا-اه‌ع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند دوو تیرۆریستی داعش لە باشووری پارێزگای کەرکوک دەستگیرکران
له راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:"به‌مه‌به‌ستى بنبڕكردن و وشککردنه‌وه‌ی سەرچاوەکانی دارایی گروپەتیرۆریستەکان و ئۆپەراسیۆنێکی جۆرى چالاک و زانیاری هەواڵگری ورد بۆ دەزگای هەواڵگری و ده‌زگاى دژەتیرۆری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی به‌هاوبه‌شى لەگەڵ هێزێکی سه‌ر به كه‌تیبه‌ى راپرسى توانرا دوو تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن كه به‌رپرسن له ەرپرسبوون لە حەواڵەکردنی پارەی رێکخراوەکە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق".
وتیشى"ئه‌و دوو تیرۆرسته چاڵاکی بانگهێشتکردنی گەنجان بۆ نێو رێکخراوە تیرۆریستییەکە لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەدەبەن و دوو داواکراوی سەرەکین بە ماددەی 4ـی تیرۆر".