پزیشكانی هندستان لە نەشتەرگەری بڕینی گەورەترین وەرەم سەركەوتوو دەبن لە مێشكی نەخۆشێكدا

  • 25-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع ژمارەیەك لە پزیشكانی هندستان لە شاری مۆمبای نەشتەرگەرییەك بۆ لێكردنەوەی گەورەترین وەرەم لە مێشكی نەخۆشێكدا دەكەن كە كێشەكەی كیلۆیەك و 800 غرام بوو. لەوبارەیەوە رۆژنامەی "the hindu" بڵاویكردەوە نەشتەرگەرییەكە ماوەی 6 كاتژمێری خایاندووە. لای خۆیەوە تریمورتی نادكارنی پزیشكی نەشتەرگەری بە دوری نەزانی كە گەورەترین وەرەم بێت، چونكە قەبارەكەی لە سەری نەخۆشەكە گەورەتر بووە. ئەو وەرەمەش لەسەری سانتا بال تەمەن 31 ساڵ ماوەی 3 ساڵ لەگەورەبووندا بوو، بەهۆی ئەو وەرەمەشەوە چاوی نەخۆشەكە رووی لە كزبوون كردبوو، لە ئێستاشدا پزیشكان بەو هیوایەن بینی ئەو نەخۆشە ئاسایی ببێتەوە. سەرچاوە: ئاژانسەكان