بهغدا-اهع
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی،ئەمڕۆ دووشەممە،جەختیکردەوە کە حکومەتی پێشووی ئەمریکا ویستی عێراق بکاتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی بەرژەوەندییەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،ڕایگەیاند:"قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی،ئەمڕۆ دووشەممە،لەنوسینگەی خۆی پێشوازیکرد لەئیریک شۆڤالیێە باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا"،
ڕوونیشیکردەوە: "هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکەیان تاوتوێکردو پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و پاریس و گرنگی تەواوکردنی دروستکردنی نەخۆشخانەی فەرەنسا لەقەزای شەنگال خستە بەرباس و جەختیان لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات وگەلی دۆست".
سەبارەت بەتاوانی فڕۆکەخانەی بەغداش کە شەهید ئەبومەهدی موهەندیس و میوانی عێراق شەهید جەنەراڵ قاسم سلێمانی و هاوەڵەکانیانی کردە قوربانی،ئەعرەجی دووپاتیکردەوە"تاوانەکە پەلامارێکی قێزەوەن وپێشێلکارییەکی سەروەری عێراقە"،ڕوونیشیکردەوە"حکومەتی پێشووی ئەمریکا ویستی عێراق بکاتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی بەرژەوەندییەکان".
ئەعرەجی ستایشی"دانوستانەکانی سعودیە وئێران"ٚکرد،وتیشی: "عێراق ڕەتی دەکاتەوە خاکەکەی گۆڕەپانێک بێت بۆ سیخوڕی دژی دراوسێکانی، بەڵکو دەیەوێت گۆڕەپانی چاوپێکەوتنی برایان و دۆستان بێت".
لای خۆیەوە باڵیۆزی فەرەنسا ستایشی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی لەساڵیادی ڕوداوی فڕۆکەخانەکە کرد،وئاماژەیدا کە " خۆپیشاندانەکان بە ڕێکخستنەوە کراوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕووداوێک تۆمار بکرێت".