بهغدا-اهع
دادگای لێکۆڵینەوەی حلە لەبابل ،ئهمڕۆ دووشهممه،دانپێدانانی 13 تۆمەتباری لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی ناوچهى رهشایدى پەسەندکرد.
ئهنجومهنى دادوهرى باڵا لەراگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه رایگهیاند:" لەروداوی کوژرانی خێزانێکدا لە حلە دانپێدانانی 13 تۆمەتبار وەرگیراوە کە پێکهاتون لە نۆ ئەفسەر، سێ سەرباز و شاهێدحاڵێک کە زانیارییەکانی لەسەر روداوەکە پشتڕاستنەکراببوەوە".
ئەوەش هاتوە" بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری روداوەکە پەیوەندی هەبوە بە زانیارییەکی هەڵە کە لەئەنجامی کێشەیەکی خێزانی دراوە بە هێزە ئەمنییەکان، زانیارییە هەڵەکەش ئەوەبوە کە بەهێزە ئەمنییەکان وتراوە لەو شوێنەدا "تیرۆرستان" بونیان هەیە، بۆیە هێزە ئەمنییەکان بەگوێرەی یاسای تیرۆر چونەتەسەر ماڵێک لە گوندی رەشاید".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە" فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار کەسی دیکەش دەرچوە کە لەم روداوەدا تۆمەتبارن و روداوەکەش وەک تاوانکاری ناسێنراوە".