سەرۆکی دەستەی دەستپاکی وکارمەندانی پێشکەوتووی دەستەکە ئەستۆی دارایی خۆیان بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا دەکەن

ناوخۆ
  • 3-01-2022, 11:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دەستەی ده‌ستپاكى فیدراڵی ،ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە سەرۆکەکەی وکارمەندانی پێشکەوتووی دەستەکە ئه‌ستۆى دارایی خۆیان بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا کردووە.
    لە راگەیەندراوەکەی بەشی ڕێگریکردن كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: "فۆڕمی ئاشکراکردنی دارایی ئەمساڵی بۆ سەرۆکی دەستەی ده‌ستپاكى، عەلا جەواد ساعدی گەیشتووە، کە ببێتە یەکەم كه‌س كه‌ ئه‌ستۆى داراییى خۆى ئاشکراکرد له‌ سەرۆکى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "مزهر تورکى عەبد جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆن و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئه‌ستۆى دارایی خۆیان بۆ ساڵی 2022ی ئاشکراکردووە" .
    لە کۆتایی ساڵی 2019دا، ده‌سته‌كه‌ وردەکارییەکانی هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای 30ی ساڵی 2011ی ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاساکەی تێپەڕاند، بەپێی بڕگەی 1 لەماددەی (61) و بڕگەی سێیەم لەماددەی (73) ی دەستووری مادەی (16/جیم/یه‌كه‌م) ئاماژە بەوە دەکات کەهەردوو (سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرو چینەکەیان) و هەروەها هەندێکی تر هەڵگری یەکێک لەپۆست و پۆستە ڕەسمییەکانن کە لەماددەی بڕگەکانی تردا هاتووە، ناچارن بەیاننامەی بەرپرسیارێتیی خۆیان پێشکەش بکەن.