سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌بۆنه‌ى دووه‌مین ساڵیادى شه‌هیدبونى سه‌ركرده‌كانى نه‌سر راگه‌یه‌مدراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

سیاسی
  • 3-01-2022, 11:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆکایەتى کۆمار ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،راگەیەندراوێکى بەبۆنەى ساڵیادى شەهیدبوونى سەرکردەکانى سەرکەوتن بڵاوکردەوە و تیایدا جەختى لە ویستى یەکڕیزى نیشتمانى کردەوە لەپێناو پاراستنى ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى.
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە راگەیەندراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگەیاند:" بەبۆنەى دوەمین ساڵیادى شەهیدبوونى سەرکردەکانى سەرکەوتن، ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى و قاسم سولەیمانى سەرکردەى ئێرانى، هەڵوێستى قارەمانانەى ئەو هەردو قارەمانە وەبیردەهێنینەوە لە دۆخێکى سەخت و لە کاتژمێرەکانى یەکەمى هێرشە دڕندەکانى داعش، کە گیانى پاکى خۆیان کردە قوربانى بۆ پاراستنى خاکى پیرۆز".
    وتیشى "عێراقییەکان توانییان بە ئیرادەیەکى پۆڵایین و بەپشتیوانى هێزە چەکدارەکان لە سوپا و پۆلیس و حەشدى شەعبى و پێشمەرگەو دژە تیرۆر و بە فەتواى مەرجەعى باڵاى ئایینى و بە پاڵپشتى وڵاتانى دراوسى و دۆستان و هاوپەیمانیى نێودەەوڵەتى بەرنگارى تیرۆر ببنەوە و سەربکەون لەسەر ئەو رێکخراوەو پارێزگارى لە ناوچەکەو جیهان بکەن ".