به‌غدا-اه‌ع
وەزیری بەرگری جومعه عناد سەعدون ،ئه‌مڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی بەرگری ساڵی 2022ی کرد لەسەر پله بەرزکردنەوەی ئەفسەران.
لە راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌ت کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند: "وەزیری بەرگری جومعه عناد سەعدون ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی بەرگری لەسەر خشتەی بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی وەزارەت کە شیاوی بەرزکردنەوەیان بوو لە خشتەی 6ی کانوونی دووەمی 2022".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سکرتێری گشتی وەزارەت و یاریدەدەرانی سەرۆکی ئەرکان و فەرماندەکانی چەک و به‌رپرسانى به‌شه‌كانى سوپا ئامادەبوون".