بهدواداچون-اهع
نرخەکانی نەوت،ئەمڕۆ دووشەممە،لە یەکەم دانیشتنەکانی ساڵی 2022دا تەنیا 1٪ بەرزبووەوە، دوای ئەوەی ئۆپیک پڵەس دووپاتی کردەوە کە کاریگەری ڤایرۆسی گۆڕاوی ئومیکرۆن لەسەر بازاڕی نەوت سنوردارە.
نرخی خاوی برێنت لەسەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە،بەڕێژەی 0.69٪ بەرزبۆوە بەمەیش گەیشتە 78.32 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا خاوی ئەمریکا بەڕێژەی 0.77٪ بەرزبۆوە بەمەیش گەیشتە 75.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
دوێنێ، راپۆرتێکی لیژنەی تەکنیکی هاوبەشی گروپی ئۆپیک پڵەس بڵاوکرایەوە و پێشبینی کرد کە ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا ئۆمیکرۆن کاریگەریەکی سنووردار و کاتی لەسەر بازاڕی نەوت هەبێت، کە لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاوەتەوە، بە سوود وەرگرتن لە هیواکان بۆ چاکبوونەوەی ئابووری.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشبینی دەکرێت کاریگەری گۆڕاوە نوێکان سووک و کورتخایەن بێت لەگەڵ باشتربوونەوەی توانای جیهانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆڤید-19 و ئەو ئاڵنگاریانەی کە لەگەڵیدا پەیوەستن