بهغدا-اهع
پارێزگای بەسرە ،ئەمڕۆ یەکشەممە،رایگەیاند ڕۆژی دووشەممە پشووی فەرمی دەبێت.
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای بەسرە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند، "بڕیار درا دەوامی فەرمی بۆ سبەی ڕۆژی دووشەممە پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی شارەکە".
وتیشی: "ئەمەش بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی نەسرەوە هات".