بهغدا-اهع
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح،ئەمڕۆ شەممە دووپاتیکردەوە حەشدی شەعبی هەرچۆنێک پیلانی بۆ هەڵبەستن بەهێزەوە دەمێنێتەوە ،ئاماژەی بەوەدا کە فەتواکەی سەید سیستانی بووە هۆی ئازادکردنی عێراق.
عامری لە وتارێکیدا لە ئاپۆرا جەماوەرییەکە کە ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی بەغدا بەڕێوەچوو، بۆ یادکردنەوەی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتن ڕایگەیاند: " هەرچۆنێک پیلان بۆ حەشدی شەعبی هەڵبەستن هەر بە هێزەوە دەمێنێتەوە"،دووپاتیشیکردەوە: "موهەندیس و سلێمانی ڕێگای ئازادکردنی عێراقیان لە تیرۆریزم بەڕێوەبرد و لە ویژدانی نەتەوەدا دەمێننەوە".
عامری وتیشی: "هەڵوێستی بوێرانەی ئەو دوو شەهیدە موهەندیس و سلێمانی و هاوەڵەکانیان تیرۆری داعشیان تێکشکاند و خوێنی پاکی هەردوو شەهید باجەکەی دەرچوونی هێزە داگیرکەرەکان بوو لە عێراق".
وتیشی: "ئێمە سوورین لەسەر درێژەدان بەم ڕێبازە و بە وەفا دەبین بۆ عێراق".
ئەمڕۆ شەممە،لەشاری بەغدای پایتەخت ئاپۆرایەک بۆ یادکردنەوەی شەهیدکردنی سەرکردەکانی سەرکەوتن دەستیپێکرد و بەشداربووان سەرکۆنەی ئەو تاوانەیان کرد کە لەمانگی کانوونی دووەمی 2020دا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوویدا و سەرکردەکانی سەرکەوتنیان کردە ئامانج.