بهغدا-اهع
سەرۆکی حەشدی شەعبی فالح فەیاز ،ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند،فەتوای مەرجەعی ئاینی بۆ جیهادی کارا بەشداری یەکپارچەیی عێراق و دەرکردنی تیرۆری کرد و جەختیشی کردەوە هەڵوێستەکانی سەید سیستانی عێراقیان لە مەترسییەکان پاراست.
فەیاز لە درێژەی وتارێکدا کە لە ڕێپێوانە جەماوەرییەکە کە لە ناوەندی بەغدا بەڕێوەچوو بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی نەسر گوتی: "کشانەوەی هێزە بیانیەکان پێگەیەکی سۆزداری نییە، بەڵکو پاراستنی عێراق و سەروەریەکەیەتی و هەر بوونێکی بیانی لەسەر خاکی عێراق نابێتە فاکتەرێکی بەسوود بۆ گەل" و داوای لەحکومەت کرد ئەرکی خۆی جێبەجێبکات بۆ ئازادکردنی عێراق لەهێزە دەرەکییەکان".
وتیشی: سەروەری و کەرامەتی مافێکی سەرەکی گەلی عێراقە کە هەموو پێکهاتەکانی سەروەری و سووربوونیان هەیە بۆ بنیاتنانی ئایندەی عێراق، بۆیە پێویستە هەموو گەلی عێراق و هێزە سیاسییەکانیان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی متمانە و تەواوکردنی پرۆژەى ئاوەدانکردنەوە ئەوەیە کە لە هەر بەربەستێکی سیاسی لەسەر بنەمای خودا و تواناکانی گەلەکەمان دەربهێنین".