بهغدا-اهع
مەزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ شەممە،سێ فاکتەری دیاری کرد کە بەشدارییان کرد لە بەهێزکردنی یەدەگی دارایی بانکی ناوەندی عێراق، هاوکات سەرکەوتنی سیاسەتی ئابووری حکومەتی لە ساڵی 2021 پشتڕاست کردەوە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند: "ئەم فاکتەرانە هەڵسوکەوتێکی باشن لە دارایی گشتیدا لەپاڵ بەڕێوەبردنی باشی ئابووری و خەرجییە دەرەکییەکان و هەروەها بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت بەهاوتەریبی لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت"،ئەوەیشی وت"وتیشی: "ئەم فاکتەرانە بەشدارییان لە بەهێزبوونی یەدەگی دارایی کردووە و یارمەتیدەر بوون بۆ پەرەپێدانی یەدەگی بانکی ناوەندی لە ئاستێکی کارامەدا".
ئاماژەیشیدا: "بانکی ناوەندی لە ئێستادا یەدەگێکی کارای هەیە پەیوەست بە ڕێژەی قەرزی زۆری بەفیڕۆدان و ڕێژەکەی بۆ دابینکردنی پارەی نەختێنەیی و ڕێژەکەی بۆ پابەندییە دەرەکییەکانی دیکەی عێراق کە تەرازووی پارەدانەکان هەموویانی نزیک لە پێگەیەکی ئەرێنیدا داناوە".
جەختیشیکردەوە "سیاسەتی ئابووری حکومەت لە ساڵی2021 سەرکەوتوو بوو".