بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ پێنجشەممە، کوژرانى شەش چەکدارى داعشى لە چیاى قەرەچوخ راگەیاند.
شانەکە لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە رایگەیاند:"یەکەکانى لیواى پیادەى 50 و فیرقەى 14 بە پاڵپشتى ئاسمانى چوار چەکدارى داعشیان بەئامانج گرتووە و دوانیان کوژراون و دوانى دیکەیان هەڵهاتوون".
باسى لەوەشکرد"دواى چاودێریکردنى ئەو دوو کەسە لە ئەشکەوتێکدا چوار چەکدارى دیکە دۆزراونەتەوە و بە بۆردومانى ئاسمانى کوژراون".