بهغدا-اهع
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە .
دەقی بەیانامەکەی موقتەدا سەدر:
1-داواکارییەکی یاسایی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت بۆ رەزامەندی دەربرین لەسەر بریارەکە.
2- چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکان و رادەستکردنەوەیان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
3- دیارکردنی ئەرکەکانی هێزەکانی بیانی و و پابەند بوون پێوەی.
4 - دیاریکردنی ژمارەی ئەو کەسە بیانیانەی کە لە خاکی عێراقدا بوونیان هەیە.
5 -دەبێت بەپێی یاساکانی عێراقی ئەو کەسانەی ماونەوتەوە هاتووچۆی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بکەن.
6-حکومەتی عێراقی خۆی سەرپەرشتی وەرگرتنی یارمەتیە لۆجستی ئەمنییەکان دەکات و هیچ لایەنێکی دیکە بۆی نییە سەرپەرشتی ئەم کارە بکە.
7 - رێزگرتنی رێرەوی ئاسامانی عێراق و بەکارنەهێنانی تەنها دوای دەربڕینی رەزامەنی عێراق.
8- عێراق خاوەنی سەروەری خۆیەتی، هەر رێکەوتنێک لە دەرەوەی سەروەری وڵاتەکە بێت رەتدەکرێتەوە.
9 -ئەم هەنگاوە بە سەرەتایەک دادەندرێت بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزی بیانی لە عێراق لە ناویدا راوێژکاران.
10 - قەدەغەیە هیچ هێزیکی ئەمریکی لە نێو کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بێت و هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق رادەسپێردرێن بە پاراستنی کۆنسوڵخانەکە.
11 - نوێنەرایەتی دیبلۆماسی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دەبێت بەشێوەیەکی یەکسان بێت و بەگوێرەی یاساکانی دیبلۆماسی بێت.
12- دەبێت سەرۆکوەزیران ئەم بریارە جێبەجێ بکات بەهۆیەوە ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری.