بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار ، ئەمڕۆ پێنجشەممە،وادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دیاریکرد.
سەرۆککۆمار لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"مەرسوومی کۆماری بۆ بانگهێشتکردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی تایبەت بە ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژی یەکشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2022 واژۆکرا".
وتیشی"هیوادارین پێکهێنانی حکومەتێکی کاریگەر و بەتوانا کە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی وڵات بکات و سەروەری وڵات بپارێزێت و خزمەتکاری گەلی عێراق بێت".