بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ،ئەمڕۆ پێنج شەممە دووپاتی کردەوە کە رێککەوتننامەی شەنگال بەپێی ئەو پلانەی بۆی دارێژراوە بەردەوامە.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنی شەنگال بەپێی ئەو پلانەی بۆی دارێژراوە بەردەوامە"،گوتیشی " حکومەتی عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکە".
ئاماژەی بەوەکرد"لەسەر ئەگەری بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی شەنگال لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون"،جەختیکردەوە"سەرەڕای هەوڵدانی هەندێک بۆ کەمکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، جێبەجێ کراوە و بە پلان بەڕێوە دەچێت".