بهغدا-اهع
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،ئەمڕۆ چوارشەممە ،بۆ شەهیدبوونی عەقید یاسر جورانی کرد پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند و لە هەمان کاتدا جەختیکردەوە تیرۆرستانی داعش راودەنێن و سەرجەمیان لە ناودەبەین.
ڕەسول لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) بینییەتی گوتی: "خودا لە شەهید عەقید یاسر لجورانی خۆش بێت کە نموونەی ڕەوشتی باش و ئەفسەرێکی خۆشەویستی نیشتمانەکەی بوو"،جەختیکردەوە"داعش راودەنێن و سەرجەمیان لە ناودەبەین".
وتیشی: "فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی هەوڵی هەواڵگریی زیاتر کردووە و بەردەوامیی بە ڕێبازی هەوڵە شەڕکەرەکانی دەدات بۆ لەناوبردنی چەتەکانی داعش".