نەجەفی پیرۆز-اهع
شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی ،ئەمڕۆ چوارشەممە،گەیشتنە ماڵی موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە نەجەفى پیرۆز.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) گوتی" شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری و هەروەها سکرتێری گشتی عەسائیب ئەهلی حەقی شێخ قەیس خەزعلی و فالۆ فەیاز گەیشتنە ماڵی موقتەدا سەدر لە ناوچەی حەنانە لە شاری نەجەفی پیرۆز.
وتیشی: "شاندەکە لە ماوەی داهاتوو و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لەگەڵ سەید سەدر گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی وڵات دەکەن".