وەزیرانی حكومەتی ئوردن دەستلەكاردەكێشنەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ گۆڕانكاری لە كابینەی حكومەتدا

  • 25-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع وەزیرانی حكومەتی ئوردن، ئەمرۆ یەك شەممە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان رادەستی هانی مەلقی كرد وەك ئامادەكارییەك بۆ گۆڕانكاری لە كابینەی حكومەتدا. لەوبارەیەوە ئاژانسە فەرمیەكانی ئوردن بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجامداوە و تیایدا وەزیرەكان دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان رادەستی هانی مەلقی سەرۆك وەزیران كردوە وەك ئامادەكارییەك بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت. چاوەروانیش دەكرێت كابینەی نوێی حكومەت سوێندی یاسایی لەبەردەم شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن بخوات. سەرچاوە: فرانس پرێس