سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی سەربازی لەگەڵ لوبنان و لەشەڕی دژی تیرۆر کردەوە

سیاسی
  • 28-12-2021, 12:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ سێشەممە،جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی سەربازی لەگەڵ لوبنان و لەشەڕی دژی تیرۆر کردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە مۆریس سەلیم، وەزیری بەرگری لوبنان و سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست گفتوگۆکرا".
    لە سەرەتای دیدارەکەدا وەزیری بەرگری لوبنان سڵاوی میشێل عەون، سەرۆکی لوبنانی گەیاندە سەرۆک بەرھەم، ھەروەھا سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک عەون کرد.
    لە دیدارەکەدا جەخت لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و لوبنان لەبوارە جیاجیاکان و هەماهەنگی سەربازی لە رێگەی رێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنەکان کرایەوە، بەتایبەتی بەگژاچوونەوەی تیرۆر.
    لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری لوبنان پشتیوانی عێراقی لە گەل و چەسپاندنی سەقامگیری و ئارامی لوبنان بەرزنرخاند، ھەروەھا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و گەڕاندنەوەی رۆڵی گرنگی عێراق و ھەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە دووپاتکردەوە.