فراكسيونى سەدری نوێنەرایەتی: سەرۆک کۆمار پابەندە بەدەستوور و دانیشتنی پەرلەمانیش لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

سیاسی
  • 28-12-2021, 11:05
  • +A -A

    نەجەفی پیرۆز _اەع

    فراكسیۆنی سەدری نوێنەرایەتی ،ئەمڕۆ سێشەممە جەختیکردەوە کە سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح پابەندە بەدەستوورەوە و ئاماژەشیدا کەدانیشتنی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
    حەسەن عەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ئامادەی بوو ڕایگەیاند:"فراکسیۆنی نوێنەرایەتی سەدر سوپاسی موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەکات بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی دێموکراسی لەعیراق و ئاماژەی بەوەدا کە " سەرۆک بەرهەم پابەندە بەدەستوور و دانیشتنی پەرلەمانیش لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".
    جەختیشیکردەوە کە " سوپاسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەین بۆ هەوڵەکانی لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ژماردنەوەی دەستی لە چەند وێستگەیەک و هەروەها لەپای هەڵوێستی دادپەروەرانەی بەرامبەر هەمووان"،جەختیکردەوە"فراکسیۆنی بە پرۆژەی چاکسازی گەورەوە بەردەوام دەبێت