به‌غدا-اه‌ع
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ،ئەمڕۆ دووشەممە،رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای تێبینی و سكاڵاكانیان، پابه‌ند ده‌بن بڕیاریدادگای فیدڕاڵی بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا تایبه‌تی راگه‌یاندنی عامری كه دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند: "لهپێناوپابهندبونمان به ده‌ستور و یاسا و ره‌چاوكردنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر سه‌قامگیری دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق،له‌چوارچێوه‌ی باوهڕبونیشمان به پرۆسه‌ی سیاسی و رێڕه‌وی دیموكراسی و هه‌روه‌ها ده‌ستاوده‌ستی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات،سه‌ره‌ڕای گومانی قوڵمان له‌باره‌ی ساخته‌كاری و ده‌ستكاریكردنی ده‌نگه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پابه‌ند ده‌بین به‌بڕیاری دادگای فیدراڵیه‌وه".
وتيشى "ئه‌گه‌ر تانه و سكاڵاكان له هه‌ر وڵاتێك كه رێز له دیموكراسی ده‌گرێت پێشكه‌ش به هه‌ر دادگایه‌كی ده‌ستوری بكرانایه،به‌شی ئه‌وه‌یان تێدابو كه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بدرێت".