به‌غدا-اه‌ع
موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدر،ئەمڕۆ دووشەممە، داوای کرد بەزوترین کات حکومەتی زۆرینەی نەتەوەیی پێکبهێنرێت.
سەدر لە تویتێكدا كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بینیویەتی رایگەیاند:"سوپاسی هه‌مو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه به‌شداربون له‌ئاهه‌نگی دیموكراسی نیشتمانیدا، به‌تایبه‌ت دادگای باڵا و به تایبه‌تر فایه‌ق زێدان و دادگای فیدڕاڵی و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، جینین بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هه‌مو ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی به‌شداریان كرد".
وتیشى"سوپاس بۆ گه‌لی عێراق كه دانیان به‌خۆیاندا گرت، هه‌روه‌ها سوپاسی مه‌رجه‌عی باڵا ده‌كه‌م كه سه‌رپه‌رشتیكار و رێنماییكاری كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردن بوه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "داوا ده‌كه‌ین، بۆ پاراستنی ئاسایش و هێمنی نیشتمان كه ئه‌مانه‌تێكه له گه‌ردنیانماندایه، به‌خێرایی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێكبهێنرێت كه نه رۆژهه‌ڵاتی و نه رۆژئاوایی بێت، روناكیه‌كه‌ی خاكی نیشتمان رۆشنبكاته‌وه بۆ گه‌لی عێراق له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش".