بهغدا-اهع
مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران،ئەمڕۆ دووشەممە، 13 فەرمان و رێنمایی ئاڕاستەى هێزە ئەمنى و چەکدارەکان کرد و جەختیکردەوە 2022 ساڵى کۆتایی هێنان دەبێت بەسەرجەم مۆڵگەکانى تیرۆر لەسەرتاسەرى عێراق.
نوسینگەى راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کازمى لەمیانەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى ساڵانەى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان ئاماژەى بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان پێکەوە کاریان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و دابینکردنى سەقامگیریی و ئەرکى سەرەکیان پاراستنى سنور و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و پاراستنى ئاسایشى عێراق و هاوڵاتییانە".
کازمى لە کۆنگرەدا 13 رێنمایی و فەرمانى ئاڕاستەى هێزەکان کردووە کە بەشێکیان بریتین لە، پێویستى هاریکارى بەردەوامى وەزارەتە ئەمنییەکان و هەواڵگرى، بەرەنگاربوونەوەى چەکى بەرەڵا.
هەر بەپێی فەرمانەکان، هێزەکان دەبێت هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ بنەبڕکردنى تیرۆر و داعش، بەرەنگاربوونەوەى تاوانى رێکخراو، کارکردن لەسەر گەڕانەوەى ئاوارەکان، کارکردن بە رێککەوتنى شەنگال، مەشق و راهێنانى یەکە شەڕکەرەکان، دانانى کەسى شیاو لە شوێنى شیاو، پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا، رێگەنەدان بە کاریگەرى ناکۆکى و گرفتى سیاسی لەسەر کاروبارى هێزەکان.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا