بهغدا-اهع
هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی پێنج قۆڵەوە لە زنجیرە چیای حەمرین ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) کەوتووە رایگەیاند:" پلانەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای دیالە داڕێژراون و لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا پێشکەشکران و لە پێنج قۆڵەوە بە سەرۆکایەتی لیواکانی یەکەم پەسەندکران، فەرماندەیی چوارەم و 20، 24، 23 و لیوای دیالی، فەوجی هێزە تایبەتەکان و لیوای 52ی تەوەری باکوور لە حەشدی شەعبی و هەروەها پشتگیریکردنی حەشدی شەعبی و بە بەرگی ئاسمانی لە فڕۆکەوانی سوپا".
ئاماژەی بەوەکرد: "ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە مەبەستی بەدواداچوونی پاشماوەکانی دوژمن و سڕینەوەی زێدەکەی لەو ناوچانەیە بۆ سنوردارکردنی داعش، کە لە ڕێگەیەوە هێرش دەکاتە سەر هەردوو هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی"
وتیشی: "لە لایەکی دیکەوە سوپا بە هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەڕێوەدەبات".