بهغدا-اهع
وەزارەتی نەوت ،ئەمڕۆ شەممە کۆی هەناردە و داهاتی نەوتی ڕاگەیاند بۆ مانگی تشرینی دووەم و داهاتەکەی دەگاتە زیاتر لە7 ملیار دۆلار.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کوتووە، رایگەیاند: "بەپێی ئەو ئامارە کۆتاییەیکە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (98) ملیۆن و (192) هەزار و (317)بەرمیل، بە داهاتی 7 ملیار و 610 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار، بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جیهان2 ملیۆن و 32 هەزار و 685 بەرمیل بووە".
ئاماژەی بەوەکرد"کۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەم ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست وباشووری عێراق بڕی 95 ملیۆن و (860) هەزار و (149) بەرمیل بووە،.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە"تێکڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێک 77.510 دۆلار بوو"، وتیشی: "ڕێژەی ڕۆژانەی هەناردەی نەوتگەیشتووەتە (3) ملیۆن و (273) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا".
ئەو بڕەی هەناردەکراوە لەلایەن (30) کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەتەوە جیاوازەکانەوە بارکراوە، لە بەندەرەکانی بەسرە و خۆرعەمیە و تاکە سەرئاوکەوتوو لەسەر کەنداو و بەندەری جیهانی تورکیا".