بهغدا-اهع
مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ شەممە،پیرۆزبایی لە مەسیحیەکان کرد بەبۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێ بێت).
کازمی لە تویتێکدا کە ئاژانس هەواڵ عێراقی(اەع)چاودێری کردووە رایگەیاند:"جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بە عێراقییەكان دەكەم بەتایبەت مەسیحییەكان و سەرجەم مرۆڤایەتی لە یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح".
وتیشی"ئەم بۆنەیە هانمان دەدات بۆ زیاتر دەستگرتن بە بەهاكانی پێكەوەژیان و لێبوردەیی و برایەتی لەژێر چەتری نیشتمانەكەمان؛ عێراق، كە پێویستی بە هەموو ڕۆڵەكانییەتی".