بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند ئێمە پێویستمان بە وەستانێکی جدییە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی بەتوانا ئەمڕۆ.
سەرۆک بەرهەم لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) بینیویەتی رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە خانەوادەی مەسیحی خۆمان دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ ئەو مەسیحیانە دووپاتدەکەینەوە کە توشی کاریگەریی توندڕەوی و تیرۆر بوون و هاوبەشیکردنی براکانیان".
وتیشی: "ئەمڕۆ بەناچاری پێویستمان بە وەستانێکی جدی هەیە کە دەوڵەتێکی بەتوانا و حوکمڕانی عەقڵانی دابمەزرێنێت کە پرەنسیپی هاووڵاتیبوون بپارێزێت و ماف و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بپارێزێت".