سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربووەوەی کۆرۆنا

سیاسی
  • 23-12-2021, 11:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختیکردەوە لە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان و وەرگرتنی ڤاکسین بۆ بەرەنگاربووەوەی پەتای کۆرۆنا.
    نوسینگەی سەرۆک کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە"بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە هانی موسا عەقابی، وەزیری تەندروستی"،ڕوونیشیکردەوە" لەدیدارەکدا باس لە دۆخی تەندروستی گشتی و ئەو رێوشوێنانە کرا کە نراوە بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا، هەروەها گفتوگۆکرا سەبارەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی و تەندروستی گشتی و پێویستی ئاسانکاری و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان".
    ئەوەش هاتوە،"هەر لە دیدارەکە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی بەھێزکردنی تەندروستی گشتی و رێکارەکانی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا و چڕکردنەوەی هۆشیاری هاوڵاتییان و وەرگرتنی ڤاکسینی دژە پەتای کۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی وڵات"، ھەروەھا ستایشی"هەوڵ و ماندوبونی سەرجەم کادرانی تەندروستی کرد بۆ روبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا".
    لەلای خۆیەوە هانی موسا عیقابی وەزیری تەندروستی لەبارەی" بەرەوپێشچوونی کارەکانی وەزارەت و پلانەکانی بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیییەکان لەبوارە جۆراوجۆرەکانی پزیشکی و بەتایبەتی روبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنای خستەرو".