بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا ،ئەمڕۆ پێنجشەممەڕۆڵی عێراقیان لەپتەوکردن و بەرزکردنەوەی ئارامی لە ناوچەکە تاوتوێکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند " مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لەبوارە جۆراوجۆرەکانی هاوکاری و ئاسۆی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو ولاتی دۆست بەتایبەتی لەبواری ئابووری و وەبەرهێنان و هەروەها هەماهەنگی ئەمنی کراو لەدیدارەکەدا لەگەڵ کۆتایهێنان بەڕۆڵی شەڕکەرانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت و دەبێتە ئەرکی دابینکردنی پشتیوانی و راوێژکاری".
وتیشی: "کۆبوونەوەکە هەروەها گفتوگۆیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆڵی گەشەسەندووی عێراق لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەوپێش بردنی ئارامی لە ناوچەکەدا بینی".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا