بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ومستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختیانکردەوە،لە پشتیوانیکردن لەهێزە ئەمنییەکان بۆ ڕیشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر،هەروەها دووپاتیانکردەوە لەگرنگی پاراستنی سەقامگیری عێراق وڕۆڵی گرنگی لەناوچەکە.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،ڕایگەیاند" بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران"،ئەوەش هاتوە، لەدیدارێکدا باس لەبارودۆخی گشتی وڵات کرا و جەختکرایەوە لە پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیری، پاراستنی ئاسایش، سەلامەتی ھاوڵاتییان، بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت، پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، کە مەرامیانە ئارامی ھەندێک ناوچە بشێوێنن.
سەرۆکایەتی کۆمار ئەوەشی خستوەتەڕو، "ھەروەھا دوپاتکرایەوە لەگرنگی سازان و یەکڕیزی نیشتمانی و پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان، ھاوکات بەگرنگییەوە باس لە پێویستی کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و گرنگی پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عێراق و رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکە کرا."
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا