به‌غدا-اه‌ع
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان،ئەمڕۆ چوارشەممە،جەختیکردەوە عیرَاق دۆخێكى تایبه‌تى هه‌یه و هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز نابێته به‌شێك له كێشه‌كان، به‌ڵكو وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رێكى یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى واقعییانه‌ى كێشه‌كان و گه‌یشتن به هاوبه‌شییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە، بڵاویكره‌وه،"نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه شیعییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیى نورى مالیكى كرد"،وتیشی"له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق، هه‌ڵبژاردنى 10ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و نیگه‌رانیى ئه‌و لایه‌نانه‌ى له ئه‌نجامه‌كانى ناڕازین، پرۆسه‌ى یاسایى و تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كران".
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا هاوڕا بون كه وێڕاى ناڕه‌زایى و تێبینییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دۆخ و ته‌حه‌دییه‌كانى وڵات به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌مو هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان به ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و داهاتوى وڵات، بگه‌نه تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و دامه‌زراندنى حكومه‌تێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاریى هاوڵاتیان بێت، بتوانێت به‌ره‌وڕوى ته‌حه‌دییه‌كانى ئێستا و داهاتوى وڵات ببێته‌وه و ئارامى و سه‌قامگیرى بپارێزێت".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا