بهغدا-اهع
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ،ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی هەڵوێستی جدی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەندەڵی لەشارەوانی نەجەفی پیرۆز.
سەدر لەوتارێکیدا لە میان سەردانیکردنی شارەوانی نەجەف کەئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێریکردوە رایگەیاند: سەردانەکەمان بۆ شارەوانی نەجەف دوای ئەوە هات کە هەواڵی گەندەڵی و کەمتەرخەمی و کەموکورتییەکانی ئەو دەزگایەمان پێ گەیشت ".
سەدر، جەختیكردەوە"ئامادەیە سکاڵا لەسەر گەندەڵی ئەم دەزگایە وەربگرێت و پەرە بە کارەکانی بدات"،وتیشی"پێویست دەکات هەڵوێستی جدی هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەندەڵی لە شارەوانیدا".
جەختیکردەوە"هەرکەسێک فایلی گەندەڵی هەبێت بۆمان دەنێرێت و دەیگەیەنین بە پلە باڵاکانی وڵات و ئەگەر ئەرکی خۆی جێبەجێنەکەیت ئەوا پلە باڵاکان بەرپرسیار دەبن، جێگەی شەرمەزارییە کە گەندەڵی لە پارێزگای نەجەف هەیە".
سەدر، وتیشی: "کاردەکەین بۆ دەرکردنی پارێزگاری نەجەف و جێگرتنەوەی یاسایی".