سەحاف:وەزیری دەرەوە بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی گەیشتە تاران

سیاسی
  • 22-12-2021, 15:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ چوارشەممە،رایگەیاند فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
    سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) راگەیاند:"فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق گەیشتە تاران، شاندەکە پێکهاتوە لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە".
    وتیشی"مەبەست لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوە بریتییە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دۆخی ئاسایشی هەرێمی و گفتوگۆکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڤییەننا".