شاندی سعودیە ستایشی پیشەیی بوونی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەكات

  • 25-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا - ا ه ع وەفدی راگەیاندنكارانی سعودیە، ئەمرۆ یەك شەممە، سەردانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییان كرد و ستایشی پیشەیی بوون و تواناكانی ئەو تۆڕەیان كرد. لای خۆیەوە خالد بن حەمەد ئەلمالك سەرۆكی ئەنجومەنی ئیدارەی رۆژنامەنوسانی سعودیە و سەرنوسەری رۆژنامەی جزیرە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: خۆشحاڵە بە سەردانەكەیان بۆ عێراق و دیداریان لەگەڵ كادرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، دەشڵێت ئەوان نامۆ نین بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی چونكە بەردەوام چاودێرییان كردووە پێش سەردانەكەیان بۆ عێراق. شاندەكەش پێكهاتبوون لە دكتۆر فەهد بن حسێن ئال عەقران سەرنوسەری رۆژنامەی مەدینە و دكتۆر عوسمان بن مەحمود سینی سەرنوسەری رۆژنامەی وەتەن و فەهد راشد عەبدولكەریم سەرنوسەری رۆژنامەی ریاز و محەمەد بن فەهد حارسی سەرنوسەری گۆڤاری ئەلرەجول و عەلی بن عەبدوڵا ئەلزەید سەرنوسەری رۆژنامەی مەكە و سعود بن سوڵتان ئەلرەیس یاریدەدەری سەرنوسەری رۆژنامەی حەیات و خالید بن عەباس تاشكندی یاریدەدەری سەرنوسەری رۆژنامەی عەكاز و ناسر بن عەبدلرەحمان حەقانی سەرنوسەری رۆژنامەی شەرق لئەوسەت و محەمەد بن حەسەن ئەلشەهری سەرنوسەری رۆژنامەی تەحریر و عەلی عەبدە عەبدولفەتاح سەرنوسەری رۆژنامەی تەحریر و متلەق بن حامد ئەلبەقمی سەرنوسەری رۆژنامەی مال و عەبدولمەلیك بن ئیبراهیم ئەلقەمیزی رۆژنامەنوس و وێنەگر، لەگەڵ دكتۆر عەبدوڵا بن عەبدولرەحمان جەحلان ئەمینداری گشتی دەستەی رۆژنامەنوسانی سعودیە.