بهغدا-اهع
ئەرکان شەیبانی وەزیری پەیوەندییەکان،ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتیکردەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا کە 532 هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش بکات وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکەی داری و هاوکات ئاماژەی بە تەرخانکردنی 2 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ ڕووماڵکردنی چارەسەری بریندارانی خۆپیشاندانەکان، ئاماژەی بەوەدا کە 2 ملیار دینار یەدەگی فریاکەوتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاوەکانی کوردستان تەرخان کراوە.
شەیبانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: "کازمی بەڵێنی دا کە 532 هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش بکات وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکەی داری"
ئەوەشی وت: "300 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ پشتگیریکردنی چینی شارەزای کشتوکاڵی و پزیشکانی ڤێتەرنەری بێکار، لەگەڵ تەرخانکردنی 500 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەمپی ئاوارەکان لە کوردستان و کەمپی جەدعە"،وتیشی: "وەزارەتی کارەبا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەرویجی دەکات بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وزەی خۆر لە شاری پیرۆزی کەربەلا".
وتیشی: "دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخان کراوە بۆ ڕووماڵکردنی چارەسەری بریندارەکان لە خۆپیشاندانەکاندا، لەگەڵ تەرخانکردنی بڕی 1.5 ملیار دیناری یەدەگی فریاگوزاری بۆ کارپێکردنی پرۆژەی ئاودێری و دیزل".
ڕوونیشیکردەوە"کە 2 ملیار دینار یەدەگی فریاکەوتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاوەکانی کوردستان تەرخان کراوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد