بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ سێشەممە،رایگەیاند شاندێكی ئەمنی سەردانی هەولێری كرد بۆ سەرپەرشتیكردن و دڵنیابوونەوە لە كشانەوەی تەواوەتی هێزی شەڕکەری هاوپەیمانان لە عێراق.
له راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە ئاستێکی بەرزدا لیژنەی تەکنیکی سەربازی عێراق درێژە بە ڕێکارەکانی دەدات و کار دەکات بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانیان و پاراستنی ئەرکە ڕاوێژکارییەکانیان".
وتيشى"لیژنە تەکنیکیە سەربازییەكە لە جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و شانەی راگەیاندنی ئەمنی و یاریدەری سوپاسالاری عێراق بۆ كاروباری ئۆپراسیۆنەكان و ژمارەیەك ئەفسەر پێك هاتبوو، مەبەست لە سەردانی کردنی هەولێر بۆ ئاگەداربوون لە رێوشوێنەكان و وردەكاری تایبەت بە كشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان و گۆڕینی ئەركەكانیان".
رونیکردەوە"لیژنەكە لە كارەكانی بۆ چاودێریكردنی جێبەجێبوونی رێككەوتنی نێوان عێراق و هێزی هاوپەیمانان لەبارەی كشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان و تەنیا مانەوەی نێردە راوێژكارییەكانیان".
بەپێی بەیاننامەكە ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێ كە لیژنەی تەكنیكی سەربازی عێراقی هەموو رێوشوێنەكانی پێوەست بە كشانەوەی هێزی شەڕوانی هاوپەیمانان لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە 18ی ئەم مانگە تەواو كرد، لەوێ سەرپەرشتی رادەستكردنی كەرەستە سەربازییەكانی هاوپەیمانانی بۆ هێزەكانی عێراق كرد، جیا لە دڵنیابوون لەوەی ئەو ئەندامانی هاوپەیمانان ماونەتەوە ئەركی راوێژكاری و یارمەتیدانی هێزە ئەمنیەکانیان هەیە".