سەرۆک کۆمار: کەمکردنەوەی بارگرژییەکان پێویستیەکی هەنوکەییە لە ناوچەکەدا

سیاسی
  • 21-12-2021, 13:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ سێشەممە،جەختیکردەوە کەمکردنەوەی بارگرژییەکان پێویستیەکی هەنوکەییە لە ناوچەکەدا.
    نوسینگەی راگەیاندی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار کۆشکی سەلام لە بەغدا لە مەراسیمێکدا کارنامەی مۆریتسیۆ کریکانتی، باڵیۆزی نوێی ئیتالیای لە عێراق وەرگرت".
    سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە" لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیتالیا لە سەرجەم بوارە جیاجیاکان و پێکەوە کارکردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەتی شەڕی دژ بە تیرۆر و تووندڕەوی و بەهێزکردنی ھاریکاری ئابووری و فەرھەنگی و کەلتووری و بەگژاچوونەوەی گۆڕانی کەشوھەوا، ھەروەھا پشتیوانی ئیتالیای بەرزنرخاند لە عێراق".
    سەرۆک کۆمار رایگەیاند، پێویستە کار بکەین بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکان لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، ھەروەھا جەختیکردەوە لە رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکەدا و پێویستی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و ئارامی عێراق.