بهغدا-اهع
وەزارەتی گواستنەوە،ئەمڕۆ سێشەممە، وردەکاری بومەلەرزەکەی پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیاند.
له راگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ڕوانگەی بومەلەرزەزانی لە دەسەڵاتی گشتی چاودێری ئاسمانی ئەمڕۆ لە باشوری دەریاچەی دەربەندخان لە پارێزگای سلێمانی بومەلەرزەیەکی تۆمارکردووە" ئەوەشی وت" ئەو بومەلەرزەیە کاتژمێر 04:14:23ی بەیانی ئەمڕۆ بەکاتی ناوخۆیی تۆمارکراوە".
ئاماژەی بەوەکرد"گوڕی بومەلەرزەکە 3.5 پلە (26 کیلۆمەتر) لە باشوری دەریاچەی دەربەندخان بووە" و وتیشی: "لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە هەستی پێنەکراوە".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد