بهغدا-اهع
حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ سێشەممە،حەوت رۆژ پشووی سەری ساڵی ڕاگەیاند.
جوتيار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"حکومەتی هەرێم بریاری دا لە رۆژی 25-12-2021 تاوەکو 1-1-2022ـە پشووی سەری ساڵی نوێ بێت".
وتيشى"سەرجەم دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومییەوە دەگرێتەوە"،ئاماژەی بەوەکرد" رۆژی یەکشەممە 2-1-2022 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد