بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و مارتن یاگر باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لەعیراق ، ئەمڕۆ یەکشەممە ،گفتوگۆیانکرد لەبارەی هەماهەنگی دوولایەنە لەبواری ئەمنی و ئابووری و وەبەرهێنان بەتایبەتی لەبواری وزەی کارەباو وزەی جێگرەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیای لە عێراق کرد".
وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆی هاوبەشی نێوان بەغدا و بەرلین لەبوارە جیاجیاکان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا کرد".
ئاماژەی بەوەکرد"کۆبوونەوەکەش شاهیدی پێداچوونەوەی هەماهەنگی دووقۆڵی بوو لەبوارەکانی ئاسایش و ئابووری و وەبەرهێنان بەتایبەتی لەبواری وزەی کارەباو وزەی جێگرەوە".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد