وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان:لافاوەکەی هەولێر ئاوی زۆری بۆ ڕووباری دیجلە دابین کرد

ناوخۆ
  • 17-12-2021, 14:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی سەرچاوەئاوییەکان، ئەمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە کە لافاوەکەی پارێزگای هەولێر ئاوێکی باش بۆبەنداوەکان دابین دەکات .
    عەون ژیاب ڕاوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەئاوییەکان بەکەناڵی هەواڵی ئەلعێراقییەی ڕاگەیاند كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)چاودێری کردووە رایگەیاند:""ئەو لافاوانەی کە لە پارێزگای هەولێر ڕوویدا سەرەرای هەندێک زیان لە پارێزگاکە ئەرێنی دەبن"،رونیکردەوە"ئەو لافاوە دەچێتە ڕووباری زێی سەروو، کە ئاوی زۆر بۆ ڕووباری دیجلە دابین دەکات، بۆیە دەکرێت ئەم ئاوە لە دەریاچەی سەرسار عەمبار بکرێت.
    ژیاب وتیشی: "زانیاری هەیە لەسەر بارانبارین لە موسڵ کە ئاوی بەنداوی موسڵ و کەرکوک و سلێمانی دابین دەکات و هەروەها ئاوی بەنداوی دۆکان بەهێز دەکات", ئاماژەی بەوەکرد "بڕێکی زۆر هەن کە چوونەتە ناو پارێزگای کەرکوک لە ناوچەی دێبس و ئەو چەند بڕەیەش لە کەنالی کەرکوکدا بەکار دەهێنرێت"