هەولێر_اەع
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دووبارەبوونەوەی لافاوەکانی هەولێر.
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند، "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دووبارەبوونەوەی لافاوەکان لە هەولێر".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی دابینکردنی حەسانەوە و پشتگیری بۆ زیان لێکەوتووانی لافاوەکە کراوە".