بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،ئامادەی مەراسیمی واژۆکردنی 15 رێککەوتن لەگەڵ لایەنی چینی بوو بۆ دروستکردنی هەزار قوتابخانە لە عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران، مەراسیمی واژۆکردنی 15 رێککەوتن لەگەڵ لایەنی چینی لە چوارچێوەی هەماهەنگی و یارمەتییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەچوو.
ئەوەش هاتووە، "لە مەراسیمەکەدا کەرار محەمەد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لێژنەی باڵای دروستکردنی قوتابخانەکان لەلایەنی عێراق و لی دزی جێگری کۆمپانیای پاوەر چاینا لەلایەنی چین، رێککەوتن لەسەر دروستکردنی 679 قوتابخانە و دروستکردنی 321 قوتابخانەی دیکەش لەگەڵ کۆ جۆن بەڕێوەبەری ناوچەیی کۆمپانیای سینۆ تێک واژۆکرا".