وتەبێژی فەرماندەی گشتی:دەستگیرکردنی سەرانی گەورەی تیرۆرستانی داعش

ئەمنی
  • 16-12-2021, 13:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستگیرکردنی گەورە چەکدارانی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.
    ڕەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پاڵەوانەکانی دەزگاکە ئەرکی جیایان لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدا، کە لە ناوچەی تارمیەی بەغدای پایتەختەوە دەستی پێکرد.
    وتیشی: "ئاژانسەکە توانی (3) ئەندامی چەتەکانی داعش لە ناوچەکانی فەلوجە و ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای وڵات دەستگیر بکات و هەروەها کەسێکیش دەستگیر بکات کە وەک ئەندامی دەزگای دژە تیرۆر لە پارێزگای بەغدا کەمالیە کە بۆ وەرگرتنی پارە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان دەکات بەمەبەستی دامەزراندنیان".
    وتەبێژەکەی فەرماندەی گشتی ڕایگەیاند" ئاژانسەکە سەرە گەورەکانی تیرۆریستانی داعشی دەستگیرکردووە کە لە ماوەی دیاریکراودا نمایش دەکرێن" و ئەوەشی وت "بەشێکی کەمی ئۆپەراسیۆنەکانی بە هۆکاری هەواڵگری پێشکەشی میدیاکان دەکات".