هەولێر_اەع
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ پێنجشەممە، کرێی مامۆستایانی وانەبێژی لە زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریکرد .
بەگوێرهى نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە واژۆی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرەو رایدهگهیهنن: کرێی وانەگوتنەوەی وانەبێژان لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەت و ئەوانەی لە ئێواران وانە دەڵێنەوە یان کاتژمێری زیادەیان هەیە بەمشێوەیەیە خهرج دهكرێت:
پرۆفیسۆر 7500 دینار.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر 6500 دینار.
مامۆستا 5500دینار.
مامۆستای یاریدەدەر 4500 دینار.
هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (دوو ساڵە) 4500 دینار.
هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (یەک ساڵە) 4000 دینار.
هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 3000 دینار.
هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم (پەیمانگە) 2500 دینار.
ههر به گوێرهی نووسراوهكهی دارایی، ئەم رێنماییانە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و دواتر لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما