کازمی: عێراق 47 هەزار دەستنووسی هەیە و دەبێت بپارێزرێت

هونەر
  • 15-12-2021, 11:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند عێراق 47 هەزار دەستنووسی هەیە هاوکات جەختیشی لەسەر پێویستی پاراستنیان کردەوە.
    كازمى لەوتارێکدا له میان مەراسیمى بەردی بناغەی دەزگای دەستنووسەکانی عێراقەوە کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ئامادەیبوو وتی:"دەبێت کاربکرێت بۆ پاراستنی گەنجینەی دەستنووسەکانی عێراق و گواستنەوەی کەلەپووری عێراق لەنەوەیەک بۆ نەوەیەکی تر و شانازی بەوەوە بکات کە باوباپیران چیان کردووە".
    وتیشی: "دەزگاکە زیاتر لە چل و حەوت هەزار دەستنووسی گەنجینەی مەعریفە و مێژوو و کەلەپووری تێدایە و لە ماوەی زیاتر لە 80 ساڵدا هیچ شاهیدی نوێکردنەوە و نۆژەنکردنەوەیەکی نەبووە کە شایەنی عێراق و کەلەپوورە کولتوورییەکانی نییە"،ئاماژەی بەوەکرد"دەزگای دەستنوسەکان بەنرخترین و دەگمەنترین دەستنووسی تێدایە، بە دیارییکردنی ئەو قورئانە دەستنووسانە و کۆنترین کۆپییەکانی ڕێبازی (نەهج ولبەلاغە)ی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب سڵاوی خوای لێبێت ، ئەمە ئەو شتەیە کە دەبێت چاودێری بکرێت، بپارێزرێت و بە دیجیتاڵی ئەرشیف بکرێت، بۆ ئەوەی چیتر میراتی گەورەمان لە دەست نەدرێت".
    كازمى، سوپاسی ستافی دەزگاکەی کرد و وتی: "گرنگە ئەم بەرهەمهێنانە بەردەوام بێت"
    وتیشی: "پشتیوانی لە کارەکانیان بکەن و پشتگیری پرۆژەکە بکەن بۆ گەشەپێدان و نوێکردنەوەی خانووەکە".